لیزلی وپاتریشیا ماكواترز
ڕاچڵه‌كین-
لیزلی وپاتریشیا ماكواترز دوو هاوسه‌ر بوون و له ویلایه‌تی میشگان له ئه‌مه‌ریكا ژیانیان به‌سه‌ر بردوه دوای 47 ساڵ له ژیانی هاوبه‌ش له دوای توشبونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌مان كاتژمێر و ته‌نها به جیاوازی چه‌ند خوله‌كێك له نه‌خۆشخانه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
جوانا ی كچیان له‌سه‌ر گیان له‌ده‌ستدانی دایك و باوكی ده‌ڵێت" مردنی ئه‌وان زۆر كاره‌سات بار بوو هاوشێوه‌ی ڕۆمیۆ و جولێت بوون و هیچكامیان نه‌یویستوه بێ ئه‌وی دیكه‌یان ژیان جێبهێڵێت، له‌ڕاستیدا له‌ده‌ستدانی دایك یان باوك زۆر قورسه به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئێمه هات كاره‌سات بوو و ته‌واوی خێزانه‌كه‌مان وێران بوو"
ئه‌م دوو هاوسه‌ره دوای چه‌ند مانگێك له كه‌ره‌نتین له ویلایه‌تی میشگان هه‌ردووكیان وازیان له خۆپارێزی هێناوه و ماوه‌یه‌ك به‌ر له توشبونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا چونه‌ته چێشتخانه‌یه‌ك و تیایدا خه‌ڵكانێك هه‌بوون كه ده‌مامكیان پێوه نه‌بووه و به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌وه توشی كۆرۆنا بوون و دوای توشبونیان په‌شیمان بوون كه بابه‌ته‌كه‌یان به جدی وه‌رنه‌گرتووه و خۆپارێزیان نه‌كردوه.