له‌م كاتانه‌دا بۆ ئازاری سه‌رت سه‌ردانی پزیشك بكه‌

تەندروستی

07/12/2020     ژمارەی بینراو 3812

ئازاری سه‌ر

ڕاچڵه‌كین-

سەرئێشە ئازارێکە لە هەندێک بەشی سەردا دروستدەبێت وەک " پێشی سەر، نزیکی چاوەکان، پشتە سەر" ئازارەکەی هەندێک جار زۆر توندە و هەندێک جار کەمترە، و ماوەی بەردەوامیشی دەگۆڕێت بە پێی هۆکاری دروست بوون و تەمەن و حاڵەتی جەستەیی و دەروونی کە بووەتە هۆی دروست بوونی سەرئێشەکە، دكتۆر نه‌وژین پزیشكی پسپۆڕی مێشك و ده‌مار ڕێنمووی هاوڵاتیان ده‌كات له‌م كاتانه‌دا هاوڵاتیان بۆ چاره‌سه‌ری ئازاری سه‌ریان سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن.

1-  سەرئێشەیەک کە تاو و ڕەقبونی ملی لەگەل بێت، چونکە لەوانەیە هەوکردنی پەردەکانی مێشک بێت، کە زۆر مەترسیدارە .

2-  سەرئێشەیەک کە تێکچوونی دەماری لەگەڵ بێت بۆ نمونە ناڕەحەتی لە قسەکردن، یان ڕۆشتن ، لاوازبونی بەشێکی لەش یان بینینی تەنەکان بە دوان : هۆکارەکان زۆرن لەوانەیە لوی ناو مێشک بێت، جەڵدەی مێشک.

3- سەرئێشەیەک کە هەستت وابێت تەنێکی ڕەق بەر سەرت کەوتبێت یان وەکو بروسکەیەک وابێت، دەکرێ بەهۆی خوینبەربونی لە چواردەوری مێشک ئه‌م حاڵه‌ته‌ ڕوبدات.

4- سەرئێشەیەک کە وردە وردە زیاد بکات بە پێ ی هەفتەو مانگ، کە دەکرێ بەهۆی لویەکەوە بێت لەناو مێشکدا .

5- سەرئێشەیەکی بەهێز و بەردەوام، وەکو دڵ لێئەدات سەرئێشەکە بەتایبەت ئەگەر لە سەروو ٦٠ ساڵ ڕوبدات کە دەکرێ بەهۆی هەوکردنی خوێنبەرەکانەوە بێت.

6- سەرئێشەیەک زوو زوو ڕوبدات ، بەتایبەت لە بەشی دواوەی مل و سەر، سەرئێشەکە هەیە لە کاتی بەخەبەربون دا، بە خەوتن باشتر دەبێت ، ئەم جۆرە دەکرێ بەهۆی بەرزبونەوەی شلەی ناو دڕکەپەتک و مێشکەوە بێت. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن