هۆکارەکانی زوو میز کردن

تەندروستی

09/12/2020     ژمارەی بینراو 11190

هۆکارەکانی زوو میز کردن


ڕاچڵه‌كین-

مرۆڤی ئاسایی ڕۆژی ٦ بۆ ٨ جار میز دکات و میزەڵدان لە مرۆڤی پێگه‌یشتودا ٤٥٠ ملم میز لە خۆی دەگرێت و ڕۆژانە کەسی گەورە ٨٠٠ بۆ ٢٠٠٠ ملم میز دروست دەکات، دكتۆر كاردۆ پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله‌ له‌م بابه‌ته‌دا هۆكاره‌كانی زۆر میزكردن ڕوون ده‌كاته‌وه‌.

 ئەگەر کەم ئاو بخۆیتەوە لەوانەیە ٤ جاریش ئاسایی بێت و ئەگەر زۆر ئاو یان هەر شلەمەنیەکی تر بخواتەوە لەوانەیە ١٠ جار میز بکات و هەر بە ئاسایی دادەنرێت. زۆربەی کەس بڕی میزکردنەکەی لە ڕۆژێکەوە بۆ ڕۆژێکی تر دەگۆڕێت بەپێی ساردی و گەرمی کەش و بڕی ئاو خواردنەوە. 

ئەوەی ئاسایی نیە ئەوەیە کە کەسەکە لەپڕتاو هەستی میز کردنی بۆ دروست ببێت و ناچاری بکات کە بەزووترین کات میزەکەی بکات ئەگەرنا کۆنترۆڵی نامێنێت بەسەریدا و لەوانەیە خۆی تەڕ بکات ئەمەش کێشە دروست دەکات لە هەندێک شوێنی گشتی یان میوانی یان لەسەفەردا کە کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر کواڵیتی ژیانی کەسەکە.

هۆکارەکانی زۆر میز کردن بریتین لە:

1-  زیاد لە پێویست ئاو  و شلەمەنی خواردنەوە.
2-  هەوکردنی میزەڵدان
3- گەورەبوونی پرۆستات
4- نەخۆشی شەکرە 
5-  میزەڵدانی زیاد لە پێویست چالاک کە بەهۆی نەخۆشی دەمارەکانی میزەڵدانەوەیە.
6- بچوک بوونەوەی قەبارەی میزەڵدان  بەهۆی نەخۆشی یان نەشتەرگەریەوە
7-  سکپڕی یان دوای منداڵبوون
8- قەلەقی و دڵەڕاوکێ 
9- شێرپەنجەی میزەڵدان

یەکێک لەهەرە هۆکارە باوەکان کە بەنەخۆشی دانانرێت بیتیە لە قەلەقی کە کەسەکە زوو زوو دەچێت بۆ سەرئاو بەڵام هەموو جارێک بڕێکی زۆر کەم میزدەکات، بەڵام ئەگەر  هەمان کەس بەکارێکەوە سەرقاڵ بێت یان لەسەر ئیش بێت ئەوا بەچەند كاتژمێرێك جارێک میز دەکات چونکە مێشکی بەشتێکی ترەوە سەرقاڵە .

لەهەموو بارەکاندا ئەگه‌ر میزەچڕکە ژیانی ئاسایی لێ تێک دایت یان شەوانە چەند جارێک خەبەرت بویەوە بۆ میز کردن ئەوا پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت و بەدوای چارەسەردا بگەرێیت کە بریتیە لە چارەسەرکردنی هۆکارەکان وەک چارەسەری هەوکردن(ئیلتیهاب) و پڕۆستات و شێرپەنجە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن