قژ
ڕاچڵه‌كین-
سپی بوونی تاڵه‌كانی قژ نیشانه‌ی پیریه به‌ڵام له ئێستادا گه‌نجان ئه‌م حاڵه‌ته له‌ناویاندا زۆر بڵاوه، سپی بوونی تاڵی قژ به پله‌ی یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی به هۆكاری بۆماوه‌یی هه‌یه و به پله‌ی دووه‌م كاردانه‌وه‌ی گرفتی ته‌ندروستی مرۆڤه .
دكتۆره ئۆلگا كۆكاس له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی" میر 24" ی ڕوسی باس له‌وه ده‌كات له‌دوای ته‌مه‌نی 40 ساڵی ئاساییه ئه‌گه‌ر له 5 تاڵی قژ 1 تاڵ سپی تیادابێت به‌ڵام ئێستا گه‌نجان ئه‌م حاڵه‌ته زۆر له‌ناویاندا بڵاوه و ئه‌گه‌ر بۆماوه هۆكاری ده‌ركه‌وتنی تاڵی سپی نه‌بێت له قژی گه‌نجان ئه‌وه دڵه‌ڕاوكێی درێژخایه‌ن هۆكاره.
ماندوێتی به‌رده‌وام هۆكارێكی دیكه‌ی سپی بوونی تاڵی قژه چونكه واده‌كات ڕه‌گی مووه‌كان توانای به‌رهه‌مهێنانی خانه ڕه‌نگینه‌كانیان نه‌بێت كه هۆكاری ڕه‌نگی قژن و به‌دخۆراكی هۆكارێكی دیكه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌یه.