هه‌نگاوه‌كانی چارەسەری دەوالی

تەندروستی

23/12/2020     ژمارەی بینراو 2239

دەوالی

ڕاچڵه‌كین-

چارەسەری دەوالی ئەگەر لە سەرەتادا بێت نەخۆشەکە دەتوانێت هاوکاری خۆی بکات بە وەرزش و دابەزاندنی کێش و جلی تەسک لەبەر نەکات ، قاچەکانی بەرز بکاتەوە لە کاتی ڕاکشان و پاڵکەوتندا، زۆر بە پێوە نەوەستێت یاخود زۆر دانەنیشێت بۆ ئەوەی ئازارە کەم ببێتەوە، دكتۆر ئارام بارام پسپۆڕی دڵ و سنگ و بۆریه‌كانی خوێن له‌م بابه‌ته‌دا چاره‌سه‌ری ده‌والی باس ده‌كات.

1- ئەگەر دەوالی بەهۆی دووگیانیەوە بێت ئەوا پاش منداڵبون لە دوو بۆ سێ مانگ خۆی چاک دەبێتەوە.

2- ئەگەر دەوالی بە جێبەجێکردنی ئەو خاڵانەی سەرەوە چاک نەبوو یان دەوالیەکە گەشتبوە قۆناغێکی پێشکەوتو ئەوائەم ڕێگایانە بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی :
1- سکلیرۆپێراپی: بریتییە لە بەکارهێنانی دەرزی  کە لە ڕێیەوە ماددەیەک دەکرێتە ناو ئەو خوێنهێنەرانەی کێشەیان هەیە و دایاندەخات، دوای چەند هەفتەیەکی کەم چاک ئدبنەوە ، جاری واشە ئەگەر زۆر بێت دەبێت بە چەند جارێک جێبەجێ بکرێت  .

2- نەشتەرگەری بە لەیزەر : بۆ داخستنی خوێنهێنەرە بچوکەکان بەکاردێت بە بەکارهێنانی تیشکی لەیزەر .

3- بەکارهێنانی کاسیتەر(قەستەرە): بۆریەکەی بچوک ئەکرێتە ناو خوێنهێنەرەکەوە بەتایبەت خوێنهێنەرە گەورەکان، سەری بۆرییەکە گەرم دەکرێت، کاتێک ڕادەکێشرێت ئەوا خوێنهێنەرەکە تێکدەشكیت بە گەرمیەکە و دادەخریت. ئەم ڕێگایە بۆ خوێنهێنەرە گەورەکان دەبێت کە دەوالیان هەیە.

4- بە نەشتەرگەری بچوک ، خوینهێنەرەکە لادەبرێت لە ڕوی پێستەوە، ئەمە کارناکاتە سەر گەڕانەوەی خوێن چونکە چەندین خوێنهێنەریتر لە قوڵایی پێستتدا هەن.

5- لە ڕێگەی کونکردنی پێست لە چەند جێگایەکەوە دەکرێت بۆ لابردنی خوێنهێنەرەکانی کە دەوالیان هەیە .

6- بە ڕێگای نازۆری خوێننهێنەرەکان لە حاڵەتی زۆر توندا بەکاردێت .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن