گرێی غودە
ڕاچڵهكین-
گرێی غودە نەخۆشیەکی دەگمەن نیە، نزیکەی ٥٪ی خەڵکی هەیانە، زیاتر لە ئافرەتان هەیە، زۆربەی جار گرێکە بێ وەیە و مەترسی نیە بەڵام هەندێ جاریش مەترسی شرپەنجەی لێ دەکرێت دكتۆر داهات پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ھەناوی و شەکرە و غودە لهم بابهتهدا ئهو حاڵهتانه ڕوون دهكاتهوه كه گومانی شێرپهنجهیان لێدهكرێت.
1- ئەگەر نەخۆشەکە تەمەنێکی کەمی هەبێت واتە منداڵ بێت
2- ئەگەر نەخۆشەکە بەساڵاچوو بێت و تەمەنی سەرو ٦٠ ساڵ بێت
3-ئەگەر گرێی غودەکە لەپڕ گەورە بێت و قەبارەکەی زۆر زیاد بکات
4- ئەگەر نیشانەکانی زۆر بیَت وەک( گران قوتدانی خواردن، دابەزینی کێش، هەناسە توندی و نووسانی دەنگ)
5- ئەگەر نەخۆشەکە پێشتر تیشکی وەرگرتبێت بۆ غودە یاخود بۆ مل
6- ئەگەر نەخۆشەکە خۆی یان لە خێزانەکەیدا پێشینەی شێرپەنجە هەبێت.
7- ئەگەر لە سۆناری غودە گرێیەکە کلسی کردبێ یان خوێنی بەربوونی تیا بێت یان لیمفەگرێیکانی ئاوساو بێت.
لە هەموو ئەو بارانەدا پێویستە بەزوویی پارچەیەک لە گرێیەکه وەرگیرێت و بنێردرێت بۆ پشکنینی شانەیی (واتە زەرعی بۆ بکرێت) بۆ دەستیشان کردنی شێرپەنجەی غودە و بڕیاردان لەسەر نەشتەرگەری و چارەسەری کیمیاوی.