پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشت و 10 مانگ له‌گه‌ڵ پۆلیس بۆ ته‌رمه‌كه‌ی گه‌ڕا
ڕاچڵه‌كین-
پیاوێك له ویلایه‌تی فلۆریدا- ئه‌مه‌ریكا دانی به‌وه‌دا نا كه بكوژی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی بووه له ماوه‌ی ڕابردووی ئه‌مساڵدا، له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ پیاوانی پۆلیس ده‌گه‌ڕا بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری مردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی بدۆزێته‌وه.
پۆلیسی شاری جۆپیته‌ر ته‌رمی گریتشین ئه‌نتۆنی ته‌مه‌ن 51 ساڵی له دووری 3 میل له خانوه‌كه‌ی له ناوچه‌ی ئه‌باكوا دۆزیه‌وه دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌واڵی به پۆلیس داوه كه له مانگی 3 ه‌وه ژنه‌كه‌ی وون بووه و دیارنه‌ماوه.
هاوسه‌ری گریتشین كه ته‌مه‌نی 48 ساڵه دانی به‌وه‌دا ناوه كه خۆی هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشتووه و دواتر فڕێیداوه و له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌شی 38 ساڵ سزای زیندان ده‌درێت، و ئه‌م پیاوه پلانی ئه‌وه‌یدانه‌وه كه بچێته ئه‌مه‌ریكای باشوور.
به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ده‌ست پۆلیس كه‌وتوه گریتشن پێش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه بكوژرێت داوای جیابوونه‌وه كردوه.