خانمه هونه‌رمه‌ندی میسری" یوسرا"
ڕاچڵه‌كین-
خانمه هونه‌رمه‌ندی میسری" یوسرا" ئاشكرای كرد كه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و ئه‌نجامی پشكنینی كۆرۆنا كه كردویه‌تی ئه‌رێنی بووه و له ئێستادا له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا خۆی كه‌ره‌نتین كردووه و له‌ژێر چاودێری پزیشكدایه.
كۆتا كاری ئه‌م خانمه درامای "خیانه عهد" بووه كه له ده‌رهێنانی سامح عبدالعزیز بووه و تیایدا هه‌ریه‌ك له خانمه هونه‌رمه‌ندان حلا شیحه و عبیر سه‌بری و بیومی فواد به‌شداریان كردوه و چیرۆكی دراماكه له‌سه‌ر خانمێكه كه كارگه‌ی دروستكردنی جلوبه‌رگی هه‌یه و گرنگی به‌كار و خێزانه‌كه‌ی ده‌دات و دوای ئه‌وه‌ی ده‌زانێت كوڕه‌كه‌ی ئالوده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه ژیانی ده‌گۆڕێت و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه بكات كه تێی كه‌وتووه.