2020
ڕاچڵه‌كین-
ساڵی 2020 ساڵێكی پڕ له كێشمه كێش بوو بۆ سه‌رتاسه‌ری مرۆڤایه‌تی و پڕ بوو له ڤایرۆسی كۆرۆنا و ساڵه‌كه ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێكی ماوه به‌ڵام ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆتایی نه‌هاتووه .
دیارترین ڕووداوه‌كانی 2020 له‌سه‌ر ئاستی جیهان و كوردستان و عێراق بریتی بوون له" ته‌قینه‌وه به‌هێزه‌كه‌ی به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان، هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه‌ره‌نتین، كوژرانی قاسم سلێمانی، توندوتیژی خێزانی، كچه‌كانی تیك تۆك و سلێمان هه‌ڵشۆیی و نه‌بوونی موچه و مردنی چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد به ڤایرۆسی كۆرۆنا ومردنی قایمقامی هه‌ولێر و چه‌ندین كه‌سایه‌تی ناسراو و خه‌ڵكانی ئاسایی به ڤایرۆسی كۆرۆنا و قه‌یرانی دارایی و خۆپیشاندانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری و به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار و دابه‌زینی به‌های دیناری عێراقی كۆتا بابه‌تی ئه‌مساڵ بوو له‌گه‌ڵ چه‌ندین ڕووداوی دیكه..
به‌ڵام چه‌ندین ڕوداوی ساڵی 2020 هه‌یه كه درێژه ده‌كێشێت و بۆ ساڵی 2021 به‌رده‌وام ده‌بێت وه‌ك جۆره نوێكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه ئێستا له به‌ریتانیا و چه‌ندین وڵاتی دیكه بڵاوبۆته‌وه و پێده‌چێت قه‌یرانی دارایی له ساڵی نوێ‌دا هاوشێوه‌ی 2020 بێت.