راچڵه‌كین- سپۆرت
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له یه‌كه‌م یاریی خۆیدا له ساڵی نوێی 2021 و له گه‌ڕی 17ی خولی پله یه‌كی ئیسپانیا توانی سه‌ركه‌وتن به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ به‌ده‌ست بێنێت.
شاهانه‌ییه‌كان یارییه‌كه‌یان به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام برده‌وه كه هه‌ریه‌ك له ڤازكێز و ئه‌سینسیۆ تۆماریانكرد.
ریاڵ مه‌درید كه سێ یاریی زیاتری كردووه له ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌م سه‌ركه‌وتنه به شێوه‌یه‌كی كاتی لوتكه‌ی ریزبه‌ندی گرت.
ڤیدیۆی گۆڵه‌كان: