ئاوی سپی چاو
ڕاچڵهكین-
ئاوی سپی چاو بریتییە لە درووستبوونی لێڵی لەسەر هاوێنەی چاو، ئاوی سپی چاو سەرهەڵدەدات کاتێک پرۆتینەکانی چاو تۆپەڵ دەبن و ڕێگردەبن لە هاوێنە کە وێنەی ڕوون بنێرێت بۆ تۆڕەی چاو. تۆڕەی چاو ئەو ڕووناکیەی کە لە هاوێنەوە دێت دەیگۆڕێت بۆ ئاماژە و زانیاری نێردراو (سیگناڵ) و دەیانێرێت بۆ مێشک لە ڕێگەی دەمارێکەوە کە پێی دەوترێت optic nerve، دكتۆر ئاری پسپۆڕی چاو نیشانهكانی ئهم نهخۆشییهی چاو ڕوندهكاتهوه بۆ ئهوهی ههموان لێی به ئاگابن.
١1- کزبوونی بینین
2- خراپ بوونی بینین لە تاریکی دا
3- هەستیاری بوون بە رووناکی بە هێز
4- دروست بوونی بازنەی درەوشانەوە بە دەوری رووناکیییەکان
5- گۆڕانی نمرەی چاوێلکە خێراتر لە پێشوو
6- زاڵبوونی ڕەنگی زەرد بە سەر ڕەنگەکان
7- دووبینی (بینینی شتەکان بە دووانە )