ئایه
ڕاچڵه‌كین-
وه‌ك هه‌موو ڕۆژه‌كانی دیكه" ئایه عه‌لی" ته‌مه‌ن 20 ساڵ له گونده‌كه‌ی خۆی له ناوچه‌ی" حجاز" له پارێزگای شه‌رقیه له میسر به‌ڕێكه‌وت بۆ شوێنی كاره‌كه‌ی" نه‌خۆشخانه‌ی الحسینیه" كه ماوه‌ی 7 مانگه كاری تیادا ده‌كات و خزمه‌تی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات.
ئه‌م خانمه له یه‌كه‌ی چاودێری چڕی نه‌خۆشخانه كار ده‌كات و له‌پڕێكدا به‌هۆی نه‌مانی ئۆكسجینه‌وه 20 نه‌خۆش به یه‌كجار له نه‌خۆشخانه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا و قورس ئه‌م دیمه‌نه وایكرد " ئایه" توشی شۆكی ده‌رونی ببێت و وێنه‌كه‌ی ببێته باسی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
ئایه ده‌ڵێت" له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كه‌م باوكم هات به دوامدا و بردمیه‌وه بۆ ماڵه‌وه، من ته‌مه‌ن 20 ساڵه به‌ڵام دوای ئه‌و ڕووداوه ته‌مه‌نم بوو به 60 ساڵ و تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆرم له خه‌ڵك نه‌بینیوه كه گیان له‌ده‌ست بده‌ن و من توشی شۆك بووم و خه‌مبار بووم به مردنی ئه‌م كه‌سانه هه‌رچی هه‌وڵمدا له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانم یارمه‌تیان بده‌م نه‌مرن به‌ڵام نه‌متوانی هیچ كارێك بكه‌م"
سه‌باره‌ت به شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا ئه‌م خانمه داوا له هاوڵاتیان ده‌كات زۆر خۆیان بپارێزن چونكه ئه‌م جۆره نوێیه‌ی ڤایرۆسه‌كه زۆر خێرا بڵاوده‌بێته‌وه و مه‌ترسیداره.