مایا دیاب
ڕاچڵه‌كین-
خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی مایا دیاب ڤیدیۆیی كاتی تۆماركردنی كلیپێكی نوێی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت توشی حاڵه‌تێكی پێكه‌نیناوی بووه و ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی له‌گه‌ڵ فۆڵوه‌ره‌كانی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام شه‌یر كردوه.
مایا له‌كاتی تۆماركردنی كلیپه‌كه‌یدا ئه‌و تارایه‌ی به‌سه‌ریه‌وه‌یه‌تی ده‌كه‌وێته خواره‌وه و هاوار ده‌كات و پێده‌كه‌نێت له یه‌ك كاتدا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك یارمه‌تی بدات، ئه‌م ڤیدیۆیه له ماوه‌ی ته‌نها 24 كاتژمێردا زیاتر له یه‌ك ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه .