ڤیدیۆ: پڵنگێك به ئاره‌زووی خۆی له زانكۆیه‌كی هندستان ده‌سوڕێته‌وه
ڕاچڵه‌كین-
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه كامێرای چاودێری كۆلێژێك له زانكۆیه‌ك له هندستان تۆماری كردوه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت پڵنگێك هاتوچۆ ده‌كات.
گرته ڤیدیۆیه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و ڕوداوه‌كه‌ش له كۆلێژی" تشاماراجاناگار" ی پزیشكی له ویلایه‌تی كارناتاكا ڕویداوه و به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زانكۆكه نزیكه له شوێنێكی تایبه‌ت به ژیانی پڵنگه‌كان له ناوچه‌كه.