به‌ڤیدیۆ: لیڤه‌رپول به‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كییه‌وه‌ له‌ ئه‌كادیمیای ئه‌ستۆن ڤیلای برده‌وه‌

وەرزش

08/01/2021     ژمارەی بینراو 276

راچڵه‌كین- سپۆرت

یانه‌ی لیڤه‌رپول له‌ یارییه‌كانی قۆناغی سێیه‌می جامی ئینگلته‌را رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤیلا بووه‌وه‌.

ئه‌ستۆن ڤیلا پێش یارییه‌كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری یاریزانانی تیپی یه‌كه‌میان به‌هۆی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ده‌ستدابوو, بۆیه‌ به‌ ناچاری به‌ تیپی ئه‌كادیمیای یانه‌كه‌ به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپول یارییان كرد.

له‌ ئه‌نجامیشدا یانه‌ی لیڤه‌رپول به‌ ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ تیپی ئه‌كادیمی یارییان ده‌كرد به‌ڵام ئه‌ستۆن ڤیلا له‌ گێمی یه‌كه‌مدا لیڤه‌رپولی به‌ یه‌كسانبوون ناچار كرد و له‌ نیوه‌ی دووه‌مدا كوڕانی كلۆپ یارییه‌كه‌یان یه‌كلاكرده‌وه‌.

ڤیدیۆیی گۆڵه‌كان:

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن