راچڵەکین-
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە بۆ ساڵ 2017 گەیشتووەتە وەزارەت.
فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێکدا بۆ راچڵەکین وتی:" ئەمڕۆ یەکشەممە 10-1- 2021 پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە لە هێزەکانی ناوخۆ و 70 و 80 و زێرەڤانی لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە گەڕاوەتەوە وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام ئامادەنەبوو هیچ زانیارییەکی دیکە لەبارەی ژمارەکانیان و چۆنێتی پلەبەرزکردنەوەکە بخاتەڕوو".
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 23-8- 2020، بڕیاریدا پلە بەرزكردنی ھێزی پێشمەرگە بۆ ساڵی 2017 جێبەجێ بكرێت و پلە بەرزكردنەكانی 2018 و 2019 و ساڵەكانی داھاتووش ، بە پێی میكانیزمی نوێ و دوای وردبوونەوەی زیاتر، بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت.