هەلوەسە چییه‌؟

ستایل

10/01/2021     ژمارەی بینراو 792

هەلوەسە

ڕاچڵه‌كین-

هه‌لوه‌سه‌ بریتییە لە دەرککردن بە بوونی شتێک لە رێی هەستەکانەوە لە کاتێکدا کە هیچ هاندەرێک (شتێک) بۆ ئەو دەرککردنە نەبێت. بە واتایەکی تر هەست بە شتیک دەکەیت کە ئەو هەستە بوونی نییە! بۆ نمونە گوێت لە دەنگی کەسێک دەبێت کاتێک هیچ کەسێک نییە ئەو دەنگە دروستبکات! واتە دەنگەکە لە واقیعدا نییە بەڵکو تەنها ئەو کەسە دەیبیستێت کە توشی هەلوەسە بووە. بۆ نمونە کەسەکە قسە لەبەرخۆیەوە دەکات بۆ ئەو دەنگانەی گوێیلێن و هەڵسوکەوتدەکات وەک ئەوەی کەسێکی تری لەگەڵ بێت و قسەی لەگەل بکات.

نمونەیەکی تر: تاک شتێک دەبینێت کە کەسانی تر نایبینن، واتە تەنها کەسەکە دەیبینێت و لە واقیعدا نییە. یاخود هەست بە شتێک دەکات لەسەر لاشەی بجوڵێت بەڵام هیچ شتێک لەسەر لاشەی نییە.

دكتۆر جه‌عفه‌ر پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌ ده‌رونیه‌كان له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت" ئەم هەلوەسە بۆ هەر پێنج هەستەکە رودەدات، باوترینیان هەلوەسەی بیستنە، ئەم نیشانەیە لە چەند جۆرێک نەخۆشی دەرونیدا دەردەکەوێت، وەکو شیزۆفرینیا و بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر و مەی کاتێک کە ماددەکە یان مەی بەکارناهێنن بۆ ماوەیەکی زۆر،هەروەها لە هەندێک نەخۆشی دەماریدا رودەدات. هەندێکجار دەگونجێت سروشتی بێت، بۆنمونە کاتێک چاوت دەچێتە خەو و گوێت لەوەیە کەسێک بانگت دەکات و لە راستیشداهیچ کەسێک بانگی نەکردویت، بەڵام تۆ گوێت لە ناوی خۆت بووە! یاخود ئەگەر چاوەکانت بە توندی هەڵبگڵۆفی ئەوە راستەوخۆ شتی ورد دێتە بەرچاوت ئەمە لە کاتێکدایە کە هیچ شتیک لە راستیدا نییە بۆ بینین.

لە مرۆڤی ئاساییدا ئەگەر روبدات دەگمەنە و جارجارە و کاتییە و هەروەها زۆربەی کات لە کاتێکدا کە مرۆڤ چاوی دەچێتە خەو یان لە خەو خەبەری دەبێتەوە ئەم هەلوەسەیەی بۆ دروستدەبێت ئەوەش لەو کاتانەدا ئاساییە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن