له 4 كاتدا پزیشك بڕیاری نهشتهرگهری منداڵبوون دهدات
ڕاچڵهكین-
چەندین هۆکاری جیاواز هەیە بۆ ئەوەی نەشتەرگەری منداڵبون ئەنجام بدرێت، لەم حاڵەتانەدا پێویست دەبێت، كه دكتۆره تاڤان پزیشكی نهخۆشییهكانی ژنان و منداڵبوون لهم بابهتهدا ئاماژهی پێدهكات.
1- کاتێک دووگیان بونەکە بە ئاراستەی نۆرماڵ و بەرەوپێش چون ناڕوات وەک ئەوەی هەیە، لەم کاتەدا پزیشکەکان بڕیاری نەشتەرگەری دەدەن، بەمانایەکی تر ڕەوتی بەرەوپێش چونی دووگیانیەکە خاوە و هێواش یان وەستاوە، لەوانەیە منداڵدان بە باشی کرژ نەبێت بۆ ئەوەی ملی منداڵدان فراوان ببێت بۆ هاتنەدەرەوەی کۆرپەلە، یاخود لەوانەیە سەری مناڵەکە ئەوەنە گەورە بێت کە نەتوانێت تێپەڕ ببێت بە ملی منداڵداندا .
2- کاتێک کۆرپەلە لێدانی دڵ ی ناڕێک بێت لەوانەیە توشی کەمی ئۆکسجین ببێت، یاخود کاتێک ناوکەپەتک پەستانی چوبێتە سەر ئەمانە هەموی هۆکارن بڕیاری نەشتەرگەری بدرێت .
3- کاتێک ئاراستەی کۆرپەلە جیاواز بێت لە ئاسایی، واتە سەری بۆ خوارەوە نەبێت یان بە شێوەی ئاسۆیی بێت ئەوا پزیشک لە ڕێ ی سکی ئافرەتەکەوە هەوڵئەدات چارەسەری بکات ئەگەر نەبوو ئەوا نەشتەرگەری پێویست ئەبێت .
4- کاتێک نەخۆشی مەترسیدارتری هەبێت وەکو نەخۆشیەکانی دڵ، شەکرە، نەخۆشیەکانی سییەکان، یان بەرزەپەستانی خوێن، دوای پشکنینی تەواو ئەکەگەر نەگونجا بە سروشتی مناڵەکە لەدایک ببێت لەبەر ماکەکانی ئەو نەخۆشیانە و ماکەکانی لەدایکبونی سروشتی ئەوا نەشتەرگەری مناڵبون ئەنجام دەدرێت.