1992 تووشبووی کۆرۆنا لە عیراق چاکبوونەوە

عێراق

13/01/2021     ژمارەی بینراو 226

راچڵەكین –

لە عیراق ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی پەتای كۆرۆنا كەمدەبێتەوە، وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش ئاشكرایدەكات، لەماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا 867 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئامارێكی نوێی توشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوەو بەگوێرەی ئامارەكەش چوار كەسی دیكە گیانیان لەدەستداوەو هەزارو 992 تووشبووش چاكبوونەتەوە.

ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی دەریخستووە لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 605 هەزار و 416 كەس، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ 12 هەزار و 915 تووشبوو بەرزبووەتەوە، هاوكات ژمارەی چاكبووان گەیشتە 562 هەزار و 575 كەس، كە دەكاتە رێژەی 92.9%ی كۆی توشبووان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن