هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دوادەخرێت

عێراق

14/01/2021     ژمارەی بینراو 293

راچڵەكین –

سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق بڕیاریاندا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەوادەی دیاریكراوی خۆی دوابخرێت، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتیش لە بەغدا ئاشكرایدەكات، هەڵبژاردنەكە بۆ دوای مانگی ئەیلول-ی ئەمساڵ دواخراوە.

ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە میدیاكانی نزیك لە حزبەكەی راگەیاندووە، بڕیار دراوە بە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بۆ دوای مانگی ئەیلوولی 2021.

هەرچەندە ئەو میدیایانە ئاشكرایانكردبوو كە بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عیراق بە رەزامەندی هەرسێ سەرۆكایەتییەكە دراوە، بەڵام وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاشكرایكردبوو كە هیچ بڕیارێكیان لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردن بەدەست نەگەیشتووە.

 

دوێنێ جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عیراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندبوو:" كۆمسیۆن لە ئامادەكارییەكانی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا بەردەوامەو ئێمەش پابەندین بە ئەنجامدانی پرۆسەكە لە رۆژی 6-6-2021.

بڵاوبوونەوەی هەواڵی دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عیراق، لەكاتێكدایە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، كە رۆژی 6-6-2021ی بۆ ئەنجامدانی پرۆژەكە دیاریكردبوو، بەردەوام جەختی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكە لەوادەی بڕیارلێدراوی خۆی دەكردەوە. 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن