مایەسیری
ڕاچڵه‌كین-
مایه‌سیری (hemorrhoid) به‌شێکە له‌پێکهاتەی کۆم و یارمه‌تی داخستنی کۆم ده‌دات له کاتی ئاسایدا، خوێن که هه‌ڵگری ئۆکسجین و خوراکه له رێگه‌ی خوێنبه‌ره‌وه دە‌گاته کۆم‌و، له‌رێگه‌ی خوێن هێنه‌ره‌وه دە‌گه‌رێته‌وه بۆ دڵ، ئه‌گه‌ر به‌ربه‌ستێک دروست بێت بۆ خوێن هێنه‌ره‌کان له‌کۆما بۆ گه‌رانه‌وه‌یان بۆ دڵ، ئه‌وا په‌ستان له‌سه‌ر خوێن هێنه‌ره‌کانی کۆم دروست ده‌بێت و ده‌بێته هۆی گه‌وره‌بوون‌و ئاوسان‌و پێچاوپێچی خوێن هێنه‌ره‌کان له‌ناوچه‌ی کۆمدا که پێی ده‌وترێ مایه‌سیری(hemorrhoid)، دكتۆر قه‌له‌نده‌ر پسپۆڕی نەشتەرگەری وردی کۆئەندامی هەرس له‌م بابه‌ته‌دا ڕونی ده‌كاته‌وه كه‌ی پێویسته مایه‌سیری نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت.
لە کۆمدا ٣ جێگای بەرز هەیە بەدرێژایی کۆم، ئەم جێگا بەرزانە یارمەتیدەرن بۆ پاکبوونەوە چونکە دوای پیساییکردن بەرزدەبنەوە و کۆم دادەخەن و هەرچی پیسایی هەیە لە کۆمدا دەیکەنە دەرەوە، هەروەها زۆرجار ناهێڵێت هەوا لە کۆمەوە دەربچێت تا مرۆڤەکە خۆیستانە دەری دەکات.
ئەمە پێویستە بۆ هەموو مرۆڤێك هەبێت بەڵام هەندێك کات بەهۆی زۆر فشارکردن لەکاتی پیسایی یان هەر هۆکارێکی تری وەک مناڵبوون ئەم بەرزیانە زۆرتر لە سنوری ئاسایی دەئاوسێن و هەندێک جار دێتە دەرەوە یاخود خوێنی لێدێت.لەو حاڵەتەدا پێی دەوترێت مایەسیریی.
چارەسەرەکەی زیاتر بریتیە لە چارەسەرکردن و نەهێشتنی هۆکارەکەی، نابێت نەشتەرگەری بکرێت بەهیچ جۆرێک بەڵکو تەنیا لە سەدا ٤ بۆ ٥ ی نەخۆشەکان پێویستیان بە نەشتەرگەری بڕین هەیە و لە سەدا ٩٥ نەخۆشەکان باشتروایە نەشتەرگەریان بۆ ئەنجام نەدرێت.