به‌وێنه.. كه‌لوپه‌له‌كانی تره‌مپ له كۆشكی سپی كرایه ده‌ره‌وه.. بۆ كوێ ده‌برێت؟
ڕاچڵه‌كین-
ڕاپۆرته‌كانی گۆڤارێكی ئه‌مه‌ریكی سه‌باره‌ت به سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا" دۆناڵد تره‌مپ" ئاشكرای كردوه كه تره‌مپ چیتر له ناوچه‌ی" مارلاگۆ" له ویلایه‌تی فلۆریدا ده‌ژی كه شوێنێكی گه‌شتوگوزاریه دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كار لابرا وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا.
ده‌سه‌ڵاتی تره‌مپ ته‌نها چه‌ند ڕۆژێكی كه‌می ماوه و "جۆ بایدن" به فه‌رمی 20 ی 1 ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێته ده‌ست.
له‌دوای 4 ساڵ مانه‌وه‌ی تره‌مپ له كۆشكی سپی كه‌لوپه‌له‌كانی خۆی و خێزانه‌كه‌ی خراونه‌ته ناو كارتۆنه‌وه و ئاماده‌كراون بۆ ئه‌وه‌ی بگوێزرێنه‌وه بۆ شوێنی داهاتوی ئه‌م خێزانه و تێچووی پاككردنه‌وه‌ی كۆشكی سپی پێش هاتنی بایدن نیو ملیۆن دۆلاری ده‌وێت.
تره‌مپ ساڵی 1985 ئه‌م شوێنه گه‌شتوگوزاریه‌ی به بڕی 10 ملیۆن دۆلار كڕیوه و له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی سیاسی بردۆته ماڵه‌كه‌ی خۆی.
