گیرانی بۆری هەوا بەهۆی تەنی نامۆوە
ڕاچڵهكین-
حاڵەتێکی مەترسیدارە کە تەنێکی نامۆ دەچێتە ناو بۆری سەرەکی هەوا یاخود یەکێک لە لقەکانی بۆری هەوا، تەنە نامۆکە دەبێتە هۆی گیرانی بۆری هەواکە و بەوەش هەناسەدان دان تێکئەچێت و کەم بونەوەی ئۆکسجین دروست دەبێت.
سهبارهت بهم حاڵهته دكتۆر ئارام پسپۆڕی نهخۆشییهكانی دڵ و سنگ دهڵێت" ئەم حاڵەتە زیاتر لە منداڵاندا باوە بەتایبەت لە تەمەنی سێ ساڵ و کەمتر"
بۆ دیاریکردنی ئەم حاڵەتە زەحمەتە دیاریکردنی ، دەبێت ئەوە بینرابێت کە خەریکە منداڵەکە دەخنکێت لایەن گەورەیەکەوە یاخود مناڵەکە خۆی بیری مابێت ، بەبێ ئەمە دەستنیشان کردنی پێویستە بە ووریایی ئەنجام بدرێت هەر لە مێژووی ڕوداوەکە و پشکنینی کلینیکی هەتا تیشکی سییەکان و نازۆری سییەکان .
چارەسەری ئەم حاڵەتە بە پێ ی قەبارەی تەنەکە و تەمەنی کەسەکە جیاوازی هەیە، هەر لە سەرەتاوە پێویستە فریاگوزاری خێرا ئەنجام بدرێت بەوەی پەستان بخرێتە سەر سک بە ئاڕاستەی سییەکان یاخود بکێشرێت بە پشتا بە ئاراستەی مل، ئەگەر تەنەکە دەرنەهات ئەوا پێویستە بە نازۆر دەربهێنرێت.