حكومەت بڕیارێكی بەپەلە لەبارەی مووچە دەدات

ئابوری

19/01/2021     ژمارەی بینراو 2710

راچڵەكین –

حكومەتی هەرێم بڕیاریدا دابەشكردنی مووچە بكرێتە 30 رۆژ جارێك و وەزارەتی داراییش سەرپشك دەكرێت لە دیاریكردنی رێژەی لێبڕین.

میدیاكانی نزیك لە پارتی بڵاویانكردەوە، بە فەرمانی مەسرور بارزانی مووچە لەمەودوا 30 رۆژ جارێك دابەشدەكرێت و وەزارەتی دارایی بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستیدایە سەرپشك دەبێت لە دیاریكردنی رێژەی لێبڕینەكەی.

ئەمەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ 19-1-2021 وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم، خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵی بڵاوكردەوەو بەگوێرەی خشتەكەش، رۆژی 24ی ئەم مانگە مووچەی چەند وەزارەتێك بە لێبڕینی رێژەی 21% دابەشدەكرێت و رۆژی 29ی مانگ كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەو سەرۆكایەتییەكان و خانەنشینی دەهێنرێت. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن