هێلین ئاوات
ڕاچڵه‌كین-
خانمه ڕاگه‌یاندنكار هێلین ئاوات دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه بووه هۆی توڕه‌كردنی كۆمه‌ڵگا و هونه‌رمه‌ندان و خێزانی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو " كه‌ریم كابان" ڤیدیۆیه‌كی دیكه‌ی بڵاوكرده‌وه و تیایدا داوای لێبوردنی كرد بۆ ئه‌وه‌ی وتویه‌تی به‌ڵام دوای چه‌ند كاتژمێرێك له بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیی دووه‌م له‌سه‌ر سكاڵای كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند به تۆمه‌تی سوكایه‌تی كردن به هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو" كه‌ریم كابان " ده‌ستگیر كرا.
له پرۆگرامێكی ته‌له‌فیزۆنیدا دوای ئازابدوونی له زیندان هێلین باس له‌وه ده‌كات كه ته‌مه‌نی منداڵه و ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵه بكات ئه‌وه هه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌یه‌تی و ئه‌گه‌ر ڕاست بكات به هه‌مان شێوه چونكه له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا په‌روه‌رده بووه.