خانمه گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكی" له‌یدی گاگا"
ڕاچڵه‌كین-
خانمه گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكی" له‌یدی گاگا" دوێنێ به ستایلێكی جیاوازه‌وه له مه‌راسیمی ده‌ست به‌كاربوون و سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا" جۆ بایدن " به‌شداربوو.
گاگا به ستایلێكی جیاوازه‌وه ده‌ركه‌وت و له‌سه‌ر سنگی گوڵ یه‌خه‌یه‌كی گه‌وره له شێوه‌ی كۆتر كه چڵه زه‌یتونێكی پێوه‌بوو به‌خۆیه‌وه كردبوو، ئه‌م خانمه له تویتێكدا مانای گوڵ یه‌خه‌كه‌ی ڕونكردۆته‌وه و باس له‌وه ده‌كات هێمایه بۆ ئاشتی به‌و ئومێده‌ی هه‌مومان به یه‌كه‌وه ئاشتی به‌رقه‌رار بكه‌ین، گاگا له مه‌راسیمه‌كه‌دا سرودی نیشتیمانی تایبه‌ت به ئه‌مه‌ریكای وت