پارێزگاری بانكی ناوەندی بانگهێشتی بەردەم پەرلەمان دەكرێت

عێراق

22/01/2021     ژمارەی بینراو 280

راچڵەكین –

لەسەر داوای پەرلەمانتارێك، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیاریدا بانگهێشتی پارێزگاری بانكی ناوەندی بكرێت بەمەبەستی لێپرسینەوە.

بەگوێرەی نوسراوێكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، كە ئاراستەی بانكی ناوەندیی كراوە، داواكراوە رۆژی چوارشەممە 27-1-2021، مستەفا غالب پارێزگاری بانكی ناوەندی، ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان بێت بەمەبەستی لێپرسینەوە.

بانگهێشتكردنی پارێزگاری بانكی ناوەندیی عیراق، لەسەر داوای پەرلەمانتار فالح ساری عەبد ئاشی بووە، كە سەرۆكی كوتلەی حیكمەیە لە ئەنجومەنی نوێنەران، ناوبراو لەمانگی رابردوو چەند پرسیارێكی ئاراستەی سەرۆكی بانكی ناوەندی كردبوو سەبارەت بە لێكەوتە خراپەكانی بڕیاری بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار لەسەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن