عەلی خامنەیی لەلایەن تویتەر-ەوە سزادرا

جیهان

22/01/2021     ژمارەی بینراو 269

تویتەر هەژماری تایبەتی عەلی خامنەیی راگرت

راچڵەكین –

بەهۆی هەڕەشەكردنی بە كوشتنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، كۆمپانیای تویتەر هەژماری تایبەتی عەلی خامنەیی رێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێرانی راگرت.

ئەمڕۆ 22-1-2021، كۆمپانیای تویتەر بڕیاریدا هەژماری تایبەتی عەلی خامنەیی رابگرێت، ئەمەش لەكاردانەوەی ئەو هەڕەشەیە دێت كە رابەری كۆماری ئیسلامی لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكای كرد بە كوشتنی لە تۆڵەی تیرۆركردنی قاسم سولەیمانی.

لە هەژمارە تایبەتەكەی عەلی خامنەیی، وێنەی یارێزانێكی گۆڵف بڵاوكرایەوە كە شێوەی لە دۆناڵد ترەمپ دەچێت، لە تویتەكەشدا رابەری كۆماری ئیسلامیی ئێران بەڵێنی دابوو‌ تۆڵەی كوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس بكاتەوە، كە رۆژی 3-1-2020 لە هێرشێكی ئاسمانیی ئەمریكادا لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، لەگەڵ ئەبومەهدی موهەندیس پێكەوە كوژران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن