وەزیری پێشمەرگە هەڕەشەی تۆماركردنی سكاڵای یاسایی دەكات

کوردستان

22/01/2021     ژمارەی بینراو 1953

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە

راچڵەكین –

سكرتێری رۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگە، لەبارەی ئەو دەنگۆیەی لەسەر شۆڕش ئیسماعیل لە هەندێ میدیاو ماڵپەڕی ئەلیكترۆنی بڵاوكراونەتەوە، هەڕەشەی تۆماركردنی یاسای یاسایی دەكات و راشیدەگەیەنێت، ئەو هەواڵەی بڵاوكراوەتەوە، چەواشەكارانەو بێ بنەمایە.

لە روونكردنەوەیە كە ئەمڕۆ 22-1-2021 بڵاوكراوەتەوەو وێنەیەكی دەست راچڵەكین كەوتووە، تێیدا هاتووە "سەبارەت بەو دەنگۆیانەی لەبارەی بەڕێز وەزیری پێشمەرگە لەهەندێ میدیا و ماڵپەرە ئەلیكترۆنی و پەیجە ساختەكان بڵاوكراوەتەوە، هەواڵێكی چەواشەكارانەی بێ بنەمایەو دوورە لە راستی".

سكرتێری رۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بەو دەنگۆیە بكات، داواش لە هەموو لایەك كردووە خۆیان لەهەواڵی ناڕاست بەدوور بگرن، جەختی لەوەشكردووەتەوە كە رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو ماڵپەڕو میدیایانە دەگرنەبەر، كە هەواڵی ناڕاست لەسەر وەزیری پێشمەرگە بڵاودەكەنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن