خانمێك كورد شێوه‌ی خۆی ده‌گۆڕێت بۆ شێوه‌ی كازم ساهیر
ڕاچڵه‌كین-
خانمێكی شاره‌زا له بواری جوانكاری به‌ناوی" په‌رێز" له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام به‌رده‌وام ڤیدیۆیی ناوازه‌ی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه و شێوه‌ی خۆی ده‌گۆڕێت بۆ شێوه‌ی هونه‌رمه‌نده جیهانیه‌كان، له نوێترین كاری‌دا په‌رێز شێوه‌ی خۆی گۆڕیوه بۆ شێوه‌ی هونه‌رمه‌ندی ناوداری عێراقی " كازم ساهیر"
ئه‌م خانمه له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند دێڕێك له هۆنراوه‌ی گۆرانیه‌كی كازم ڤیدیۆكه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و پێشتر ڤیدیۆیی دیكه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و شێوه‌ی خۆی گۆڕیوه بۆ شێوه‌ی هونه‌رمه‌ندان" مه‌حمود یاسین و نه‌جلا فه‌تحی و نانسی و شیرین و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی دیكه.