دەوەنی سۆیا (Thuja Orientalis)

کشتوکاڵ

27/01/2021     ژمارەی بینراو 804

دەوەنی سۆیا (Thuja Orientalis)


ڕاچڵه‌كین-

زۆر جار بەهەڵە لای خۆمان پێی ئەڵێن سنەوبەر ، ئەمە نەک تەنها سنەوبەر نیە بەڵکو لە خێزانێکی جیاوازتریشە لە زمانی عەرەبیدا بە هەریەکە لە سۆیا و درەختی مازو دەوترێت (العفص) چونکە بەری سۆیا لە شیوەدا هاوشیوەی بەری مازووە، لە خیزانی سەروەکانە(Cupressaceae) مەملەکەتی بنچینەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی چین و باکوری کۆریا ویابان و تایوانە، لە قەبارەدا بچوکترینی خێزانی سەروەکانە، دەوەنێکە بۆ مەبەستی جوانی پەروەردە ئەکرێت و هەمیشە سەوزە ،گەڵاکەیەکی وردی هەیە و قەدێکی کورتی هەیە ، لقی زۆرو چڕ دروست ئەکات، وە گوڵەکەی هیچ جوانیەکی نیەو بەرەکەی شیوەی مەخروتە کەمێک لەشێوەی بەری مازوو دەچێت .

ئه‌م ده‌وه‌نه‌ هه‌تا٣-٥ مەتر بەرز دەبێتەوە پێویستی بە خاکێکی سوکە کە ڕادەی شیی بەرز بێت و خاکەکەی ئەبێ ئاو لێ ڕۆشتوو بێت بە تایبەت لەوەرزی هاویندا نابێت خاکەکەی ئاوگر و قورس بێت چونکە ڕەگەکانی توشی گەنین دەبن و وشک دەبێت،، وە پێویستی بە تیشکی خۆری ڕاستەوخۆیە، زیاتر بۆ مەبەستی ڕێکخستنی جوانی ناو باخچەکان بەکاردێت وە بۆ بلوار و هەندێ جاریش وەکو پەرژینی نزم سودی لێ ئەبینرێت ،وە گەشەی ئەم دەوەنە هێواشە و زۆر باڵا ناکات.

هەرچەندە دەوەنی سۆیا بەرگەی باری ناهەمواری کەش و هەوا دەگرێت وە بەرگەی وشکی جەو و با ئەگرێ تا پلەی گەرمی ٤٠ پلە لە گەشە ناوەستێ وە بەرگەی سەرماو پلەی بەستن ئەگرێ، بەڵام لە خاکێکدا گەشە ناکات کە خوێین بێت واتە خاکەکە سوێر بێت، وە خۆگر نیە بۆ نەخۆشی میروی (الحشرات القشریە)

پێویستی بە ئاودانی ڕێک و پێک هەیە وەک هەر دەوەن و درەختێکی هەمیشە سەوزی تر، وە پێویستی بە پینکردن هەیە بە تایبەت لەوەرزی گەشەدا، وە پێویستە زوو لقە وشک بوەکان ببڕینەوە، بە ڕێگای تۆو و بە قەڵەم زۆر دەکرێ 
س: گوڵخانەی گەڵا

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن