دیاردەی چەکەرەکردنی( تۆو) لە ناو (بەر)دا

کشتوکاڵ

28/01/2021     ژمارەی بینراو 634

vivipary

ڕاچڵه‌كین-

ئەم دیاردەیە پێی دەوترێت ( vivipary ) واتە چەکەرەکردنی تۆو پێش جیاکردنەوەی لە دایکە ڕووەک، ئەم دیاردەیە لەو ڕووەکانەدا ڕوو دەدات کە کۆرپەلەی (جنین)ی تۆوەکانیان لە ناو بەردا بە تەواوی پێ دەگەن وەکو (تەماتە، شلێک، گەنمەشامی، کولەکە،ڕایزۆفۆڕا...)

دیارترین ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی ڕودانی ئەم دیاردەیە ئەمانەن:-
1-هەلومەرجی خەزنکردن گەرم بێت.
2-مانەوەی بەر بە ڕووەکەوە تا دەگاتە قۆناغی سەروو پێگەشتنی (over matur) بەمەش دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی ترشێتی بەر وە توانەوەی ئەو بەرگە جیلاتینیەی کە دەوری تۆوی داوە.
3-ڕادەی شێ و تاریکی.
4-بەکارهێنانی هەندێ هۆرمۆن بۆ ڕووەکەکە کە دەبێتە هۆی هاندانی تۆو بۆ چەکەرەکردن.
5-کەمبونەوەی هۆرمۆنی سروشتی ترشی ئەبسیسیک (abscisic acid ) لە تەماتەی پێگەشتودا ، بەو هۆیەوە تۆو دەتوانێت متبونی بشکێنێت لە ناو بەری تەماتەدا بێ ئەوەی تۆوەکە وشک بکرێتەوە.
6- ڕودانی ناڕێکو پێکی لە مادە کیمیاویەکانی گۆشتی بەر وەکو ئەکتینەکان لە ناویاندا کیومارین (Coumarin) کە هۆکارە بۆ چەکەرە نەکردنی تۆو لە ناو بەردا ، کە بە هۆی جیاکردنەوەی تۆو و وشک کردنەوە جیا دەبێتەوە .
7- زیاد دەردانی ئەنزیمی پێویست بۆ چەکەرەکردن وەکو(ئەلفا، بیتا،ئەمایلەیز( Amylase b، µ ) کە هەڵدەستن بە شیکردنەوەی کاربۆهیدراتی ئاڵۆز بۆ شەکری ساکار کە کۆرپەلەی (جنین) ی تۆ سودی لێ دەبینێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن