به‌وێنه‌.. كۆرۆنا نوسه‌ری زنجیره‌ی‌" سمبسۆن" ی كوشت

ستایل

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 173

سمبسۆن

ڕاچڵه‌كین-

نوسه‌ری زنجیره‌ كارتۆنی" سمپسۆن" له‌ وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا" مارك ولمۆر" له‌ ته‌مه‌نی 57 ساڵیدا دوای توشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.

هه‌واڵی مه‌رگی ئه‌م نوسه‌ره‌ له‌لایه‌ن لاری ویلمۆر ی خوشكی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌كته‌ری بواری كۆمیدیایه‌ و پێشكه‌شكاری پرۆگرامی ته‌له‌فیزۆنی" زه‌ نایتلی شۆ" یه‌ و ئاشكرای كردوه‌ براكه‌ی‌ له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردووو گرفتی ته‌ندروستی درێژخایه‌نی هه‌بووه‌.

مارك ده‌رچووی كۆلێژی " پۆلی ته‌كنیك" ه‌ له‌ ویلایه‌تی كالیفۆرنیا و له‌ 90 ه‌كانی سه‌ده‌ی‌ ڕابردوو له‌ بواری نوسینی درامای ته‌له‌فیزۆنی ده‌ستێكی باڵای هه‌بووه‌ و دیارترین كاره‌كانی  زنجیره‌ی‌" لیڤین كۆلر" و " سیمبسۆن" بووه‌.

سیمبسۆن یه‌كێكه‌ له‌ پڕ بینه‌رترین زینجره‌كان كه‌ تیایدا چه‌ندین ڕووداوی سه‌رنجڕاكێشی له‌باره‌ی‌ سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا تیادا بووه‌ كه‌ له‌م ساڵانه‌ی‌ دوایدا هه‌موویان بوون به‌ ڕاستی.

 



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن