نه‌بیله عوبێد
ڕاچڵه‌كین-
خوێندكارێكی كۆلێژ دواتر عاتف سالم ی ده‌رهێنه‌ر تواناكانی ده‌دۆزێته‌وه و دواتر بۆته خانمی یه‌كه‌م له بواری نواندن له میسر ئه‌ویش" نه‌بیله عوبێد" ه
ئه‌م خانمه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی دوور و درێژه له بواری هونه‌ریدا كاریكردوه و له‌ڕێی كتێبێكه‌وه چیرۆكی ژیانی خۆی و یاده‌وه‌ریه‌كانی ده‌گێڕێته‌وه.
نه‌بیله پێشتر ڕه‌تی كردۆته‌وه كه هیچ كه‌سێك هیچ جۆره كارێك له‌سه‌ر ژیانی بكات له‌به‌ر ئه‌وه بڕیاری ئه‌وه‌یداوه خۆی ژیانی خۆی بگێڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر متمانه پێكراو بێت و خۆی نوسه‌ری ژیان نامه‌كه‌یه‌تی و چیرۆكی ژیانی ده‌گێڕێته‌وه و دواتر سه‌رپه‌رشی ئه‌و دراما یان ئه‌و فیلمه ده‌كات كه ژیانی ئه‌وی تیادا باس ده‌كرێت.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له به‌بیروت دوای كۆتای هاتنی وێنه‌رگرتنی زنجیره درامای" سكر زیاده" كه مانگی ڕه‌مه‌زانی پار نمایشكرا ئه‌م خانمه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا خۆی كه‌ره‌نتین كردوه و ڕه‌تی ده‌كاته‌وه له ماڵه‌كه‌ی بچێته ده‌ره‌وه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كۆرۆنا ته‌واو ده‌بێت.
نه‌بیله له زیاتر له 100 كاری هونه‌ری له دراما و فیلمی سینه‌مایی كاریكردوه و جێ په‌نجه‌ی خۆی له هونه‌ری میسریدا جێهێشتووه