خانمه مۆدێله‌كان چیتر بۆیان نییه وێنه به فلته‌ره‌وه بڵاوبكه‌نه‌وه
ڕاچڵه‌كین-
ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت به گۆڤاری" تایمز" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه كه كۆمه‌ڵه‌ی دانانی پێوه‌ری ڕیكلام له به‌ریتانیا كۆمه‌ڵێك مه‌رجی بۆ خانمه ناودار و مۆدێله‌كان داناوه كه چیتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆیان نییه وێنه‌ی خۆیان به فلته‌ره‌وه بڵاوبكه‌نه‌وه.
ئه‌م بڕیاره دوای ئه‌وه دێت كه به‌شێك له خانمه مۆدێله‌كان له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی فلته‌ر بۆ وێنه‌كانیان ڕیكلام بۆ كه‌ره‌سته‌ی جوانكاری ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش ده‌چێته چوارچێوه‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی هاوڵاتیانه‌وه.
چه‌ند خانمه مۆدێلێك له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ئاوی گوێزی هندی تایبه‌ت به ئه‌سمه‌ر كردنی پێست كه به‌رهه‌می كۆمپانیای Skinny Tan ه له هه‌ژماره‌كه‌ی له ئینستگرام وێنه‌ی خۆی بڵاوكردۆته‌وه و فلته‌ری به‌كارهێناوه به‌مه‌ش فێڵی له خانمان كردوه چونكه ئه‌نجامی به‌رهه‌مه وه‌ك ئه‌وه ده‌رنه‌چووه كه ئه‌و بڵاویكردۆته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ی ڕوبه‌ڕووی یاسا كراوه‌ته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی چیتر خانمان فێڵیان لێنه‌كرێت بڕیاری به‌كارنه‌هێنانی فلته‌ر له‌لایه‌ن ئه‌و خانمانه‌ی كاری ڕیكلام ده‌كه‌ن پێویست كرا.
بەهیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەمووان.
🔹دکتۆر کاوە فقی رحیم🔹
✔️ دکتۆرا (بۆردی) بەریتانی لەنەشتەرگەری گورچیلەو میزەڕۆ