هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" عیزه‌ت عه‌لایلی"
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌مڕۆ هه‌ینی هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" عیزه‌ت عه‌لایلی" له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا كۆچی دوایكرد.
كوڕی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئه‌مڕۆ له‌ڕێی هه‌ژماره فه‌رمیه‌كه‌ی له فه‌یسبووك هه‌واڵی كۆچی دوایی باوكی بڵاوكرده‌وه، هاوكات ئه‌شره‌ف زه‌كی سه‌رۆكی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی میسر له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام سه‌ره‌خۆشی و خه‌مباری خۆی بۆ كۆچی دوایی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌ربڕی.
عه‌لایلی ساڵی 1960 كۆلێجی هونه‌ری ته‌واو كردوه به‌ڵام به‌هۆی مردنی باوكی و له ئه‌ستۆگرتنی به‌خێوكردنی خوشك و براكانی بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ وه‌ك ئاماده‌كه‌ری پرۆگرامی ته‌له‌فیزۆنیدا كاریكردوه و ساڵی 1962 چانسی ده‌ركه‌وتنی هه‌بووه له فیلمی (رساله من امرأه مجهوله) و ئه‌وه‌ش بۆته یه‌كه‌مین كاری ئه‌م هونه‌رمه‌نده.
دیارترین كاره‌كانی له فیلمی سینه‌مایدا (الگریق إلی إیلات، أهل القمه، المنصوریه، التوت والنبوت) بووه و له هونه‌ری شانۆگه‌ریدا له چه‌ندین شانۆگه‌ری به‌شداری كردوه و دیارترینیان (أهلا یا بكوات، پوره قریه) بووه.