پەتاتە
بەرواری چاندن :
لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا یەک بەرواری چاندن هەیە بۆپەتاتە کەئەویش بەهارەیە بەڵام لە هەندێک وڵاتی عەرەبی وەک میسر لەساڵێکدا چوار بەرواری چاندن هەیە کەئەوەیشی عروەی بەهارە ، عروەی نیلی ، عروەی هاوینە ، عروەی پایزەییە وە خۆشبەختانە لەکوردستانی خۆمان سێ وەرزمان هەیە کە بەم شێوەیەیە :
1- وەرزی بەهارە
کەلە بەرواری 15 / 1 بۆ 1/ 3 دەکرێت لە هەرچوارپارێزگای کوردستان بە گەرمیانیشەوە . پێگەیشتنی دەکەوێتەمانگی 6 بۆ 7.
2- وەرزی هاوینە
کە لە عێراقدا تەنها لەقەزای پێنجوێن دەکرێت لەو بەروارەدا ئەویش لە،بەرواری 15/ 5 بۆ 15 / 6 پێگەیشتنی دەکەێتە مانگی 10.
3-وەرزی زستانە
کەلە بەرواری 15/ 8 بۆ 1/ 9 دەکرێت بەڵام زیاتر لەپارێزگای هەولێرو گەرمیان سەرکەتوو دەبێت بەهۆی درەنگ هاتنی بارانی پەڵەی ئەودووناوچەیە.
پ/ بڕی بنەتوو یان تەقاوی بۆیەک دۆنم چەندە؟
بڕی بنەتوو بۆ یەک دۆنم 800-1000کغم تەقاویمان پێویستە.
پ/ بڕی بەرهەم چەندە بۆ دۆنمێک؟
بڕی بەرهەم بەپێی خزمەت وجوتیارو زەوی دەگۆڕێت لە 10تەن بۆ 20تەن دەدات .
پ/ تەمەنی پەتاتە چەندە؟
بەپێی جۆر دەگۆڕێت جۆرمان هەیە 85ڕۆژە تەمەنی جۆرمان هەیە 120ڕۆژە بەڵام بەشێوەیەکی گشتی 100ڕۆژە.
پ/چۆن پەین بەکاربهێنین؟
باشترین پەین پەینی دەواجینە بەڵام ئەگەرنەبوو 150کغم سەمادی داپ بەکاردەهێنرێت پاشان دەبێت نایترۆجین پۆتاسی بدرێتێ بەڕەشی وەرەقی بەسێ قۆناغ .
پ/ئایا سەلکی پەتاتە بەلەت دەبێت؟
بەڵێ بەلەت دەبێت بەڵام بۆ پایزە نابێت لەت بکرێت چونکە فەوتانونەخۆشی زۆرە دەگەنێ ماوەی نێوان سەلکەکان 25_30سم دەبێت باشترین بنەتۆ بنەتۆی باوەڕپێکراوە.
پ/ئایا پەتاتە ئاوی زۆر دەوێت؟
بەڵێدەبێت بەهیچ شێوەیەک گڵی پەتاتە شێی کەم نەبێت واتە دەبێت %50 زەویەکە ڕێژەی کەمتر نەبێت .
پ/ بۆ بژار چ جۆرە قرکەرێک بەکاردێت ؟
بۆ پەتاتە قرکەری تایبەتی خۆی هەیە ئەویش میتریکیم یان میتریبۆزین کە قرکەرێکی گشتی گەڵاباریکو گەڵاپانە وەهیچ کاریگەری نیەلەسەر پەتاتەکە . وەدەبێت لەسەرەتای دەرچونی پەتاتەکەوەبکرێت واتە کاتێک تازە پەتاتەکە کۆرپەیە.
ئا:ئەندازیاری کشتوکاڵی / کۆسار باقی