لێکەوتە دەروونی یەکانی تەمەنی نائومێدی لەخانمان

ستایل

08/02/2021     ژمارەی بینراو 369

لێکەوتە دەروونی یەکانی تەمەنی نائومێدی لەخانمان


ڕاچڵه‌كین-

تەمەنی نائومێدی قۆناغێکی فسیۆلۆجی ئاسایی یە   کەهەموو خانمێک پیاتێدەپەڕێت، بەکۆمەڵێک نیشانە دەناسرێتەوە وەک: ناڕێکی سوڕی مانگانە یان لێچوونەوە، گڕوتین وگەرمی،ئارەق کردنەوەبەشەو، سەرئێشە، ڕەقبوونی جومگەکان و ئازاروئێشی جەستە، زیادبوونی لێدانی دڵ.....هتد.

دكتۆره‌ لاڤه‌ پسپۆری نەخۆشی یە دەروونی یەکان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ڵێت" کۆمەڵگای ووڵاتانی جیهانی سێ یەم ئەم قۆناغەی ژیان بە نەزۆکی، پیربوون و کەم بوونەوەی ئارەزووی سێکسی دەبەستنەوە، خانمان وەک ئامرازێک بۆ وەچە خستنەوە وزیادکردنی قەبارەی خێزان وێنادەکەن. هەربۆیە لێکەوتە دەروونی یەکانی خانمان لەو کۆمەڵگایانە زیاترە بەراورد بەکۆمەڵگا پێشکەوتووەکان. مەرج نی یە هەموو خانمێک ئەزموونی کێشەی دەروونی بکات بەڵکو ئەگەری تووشبون بە کێشەدەروونی یەکان بەندە بە چەند هۆکارێکەوە:

1- بوونی مێژووی نەخۆشی دەروونی.
2- گەشتن بەتەمەنی نائومێدی پێش وەختە بەهۆی نەخۆشی یان بەکارهێنانی چارەسەری کیمیایی، لابردنی هێلکەدان...هتد.
3- لاوازی پاڵپشتی کۆمەڵایەتی.
4- کێشەی خێزانی لەگەڵ هاوسەر، منداڵ....هتد.
5-بوونی نەخۆشی جەستەیی درێژخایەن وەک شەکرە، بەرزی پەستانی خوێن....هتد.
6- ئەزموون کردنی گەلێک ڕووداو بەسەرهاتی ناخۆشی ژیان.
7- بیرکردنەوەو و تێڕوانینی کۆمەڵگا.

لێکەوتە دەروونی یەکانی تەمەنی نائومێدی:
بەگشتی خەمۆکی ، دڵەڕاوکێ، تێکچوونی خشتەی خەو وگرفتەکانی لەخۆدەگرێت.

چارەسەر:
بەپێی جۆری نیشانەکان جیاوازە:
1- بەکارهێنانی هۆرمۆن.
2- دەرمانی دژەخەمۆکی.
3- وەرزش.
4- پەیڕەوکردنی سستمی خواردنی تەندروست.
5-گۆڕینی بیرۆکەنەرینی یەکان سەبارەت بەتەمەنی نائومێدی لەکۆمەڵگا و مامەڵەکردن لەگەڵی وەک قۆناغێکی ئاسایی ژیان بەبێ عەیبە و هەست کردن بەکەمی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن