پیاوێك به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشت
ڕاچڵه‌كین-
ئافره‌تێك له پارێزگای "زیقار" له باشووری عێراق گیانی له‌ده‌ستدا دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه له ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا هه‌ڵدرایه خواره‌وه كاتێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به خێراییه‌كی زۆر لێخوڕیوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاسایش ئاشكرای كردوه ئه‌م پیاوه له‌دایكبووی 1967 ه و هاوسه‌ره‌كه‌ی له ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه هه‌ڵداوته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه توشی خوێن به‌ربوون بووه و دوای گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه و پێش ئه‌وه‌ی بمرێت سكاڵای له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی تۆماركردوه و پیاوه‌كه به‌م تاوانه ده‌ستگیر كراوه.
له چه‌ند مانگی ڕابردوو تێكڕای كاری توندوتیژی به‌رامبه‌ر خانمان و خێزان له سوتان و كوشتن و ئازاردانی جه‌سته‌ی له عێراق زیادی كردوه ئه‌مه‌ش وایكردوه چالاكوانه‌كانی بواری مه‌ده‌نی داوا له حكومه‌تی عێراق بكه‌ن بۆ دروستكردنی یاسایه‌ك بۆ وه‌ستاندنی ئه‌م كاره.