كچێك گێچه‌ڵی سێكسی به خوشكه‌كه‌ی كرد
ڕاچڵه‌كین-
سه‌نته‌ری ئاگاداركردنه‌وه له توندوتیژی خێزانی له سعودیه ئاشكرای كرد له‌گه‌ڵ كه‌یسی ئه‌و كچه‌ی گێچه‌ڵی سێكسی به‌خوشكه‌كه‌ی كردوه مامه‌ڵه‌یان كردوه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و كچه‌ی گێچه‌ڵی سێكسی به خوشكه‌كه بچوكه‌كه‌ی كردوه ئه‌م سه‌نته‌ره ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له هه‌ژماره فه‌رمیه‌كه‌ی له تویته‌ر بڵاوكردۆته‌وه وبابه‌ته‌كه‌ی ئاڕاسته‌ی یه‌كه‌ی پاراستنی خێزان كردوه له ناوچه‌ی ڕیاز.
ڤیدیۆكه كه له‌په‌خشی ڕاسته‌وخۆی ئینستگرام تۆماركراوه تیایدا ده‌ركه‌وتووه كچێك خوشكه بچوكه‌كه‌ی باوه‌ش ده‌كات و له جوڵه‌ی ده‌خات خوشكه بچوكه‌كه‌ی چه‌ند ده‌گری بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی خوشكه‌كه‌ی ڕزگاری ببێت به‌ڵام بێ سووده و بێ وه‌ستان وچه‌ند جار ماچی ده‌كات و به‌ڵام خوشكه گه‌وره‌كه‌ی پێده‌كه‌نێت و هه‌ژماره‌كه‌ی به‌ناوی" گێچه‌ڵ پێكه‌ر ئه‌نگل" داناوه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر فۆڵۆوه‌ری هه‌بێت له وڵاتانی عه‌ره‌بی.