ڤیدیۆ: خانمه هونه‌رمه‌ندێك ئاینه‌كه‌ی له ئیسلامه‌وه گۆڕی بۆ یه‌هودی
ڕاچڵه‌كین-
خانمه هونه‌رمه‌ند" به‌سمه كوه‌یتی" له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كردوه ئاینه‌كه‌ی خۆی له ئیسلامه‌وه گۆڕیوه بۆ یه‌هودی" جوله‌كه"
ئه‌م خانمه له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت" من ناوم ئیبتیسام حمیده و نازناوه‌كه‌م به‌سمه كوه‌یتیه و ئاینه‌كه‌ی خۆم له ئیسلامه‌وه گۆڕیبۆ یه‌هودی" له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌یامه ڕه‌خنه‌ی توندی ئاڕاسته‌كرا و به‌شێكیش به ئازادی ڕاده‌ربڕین په‌یامه‌كه‌یان وه‌سف كردوه.
ئه‌م خانمه به ڕه‌گه‌ز كوه‌یتیه به‌ڵام ڕه‌گه‌زنامه‌ی كوه‌یتی نییه و ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژی.