راچڵەکین-
پۆلیسی کۆیە رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هەینی خوێندکارێکی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بە پەت خۆی خنکاند و کەسوکارەکەشی دەڵێن، نەخۆشی دەروونی هەبووە.
عەمید عەلی عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆیە بە راچڵەکین-ی ڕاگەیاند، "کاتژمێر ٦:٣٠ی خولەکی بەیانی ئەمڕۆ هەینی کورێکی تەمەن ١٩ ساڵ کە خوێندکاری پۆلی ١٢ی ئامادەیی بووە لەڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا."
بە وتەی کەوسەکارەکەی بۆ پۆلیسی کۆیە:" ئەو کوڕە نەخۆشی خەمۆکی هەبووە".
"کاتێک هەستام بۆ نوێژی بەیانی بینیم کوڕەکەم خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە." باوکی کوڕەکە وای بە پۆلیس وتووە.