شێرپەنجە
ڕاچڵه‌كین-
شێرپه‌نجه یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشیانه‌ی مرۆڤ زیاتر له هه‌موو نه‌خۆشییه‌كی دیكه ترسی هه‌یه لێی چونكه تا ئێستا چاره‌سه‌ری بنه‌بڕی نییه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له قۆناغێكی دره‌نگدا نه‌خۆشییه‌كه ده‌ست نیشان بكرێت، دكتۆر ئومێد پسپۆری هەناو له‌م بابه‌ته‌دا كۆمه‌ڵێك زانیاری له‌باره‌ی شێرپه‌نجه ده‌خاته ڕوو.
1- شێرپەنجە هەممو کاتێک کوشندە نییە و مەرج نییە دووباره سەرهەڵبداتەوە، رێژەی مردن بەهۆی شێرپەنجە پەیوەستە بە جۆر و قۆناغی نەخۆشییەکە... ئەکرێت رێژەی ژیان لە هەندێ جۆری شێرپەنجە سەدا 95 زیاتر بێت ئەگەر زوو دەستنیشان بکرێت.
2- نەخۆشی شێرپەنجە یەکێک نییە لە نەخۆشییە گوازراوەکان( واتا ناگوازرێتەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر).
*مەرج نییە هەموو گرێیەک شێرپەنجە بێت.
3- وەرگرتنی پارچەیەک لە گرییەکان یان ئەنجامدانی نەشتەرگەری لابردنی گرییەکان نابێتە هۆکاری تەشەنە کردن و بلاو بونەوەی نەخۆشییەکە.
4- كەوتنی قژ یان پرچ بۆ هەمیشەیی نییە پاش بەکارهێنانی چارەسەری کیمیاوی و زیاتر لە سەدا 95 نەخۆشەکانی پرچیان دووبارە گەشە ئەکاتەوە.
5- هەرچەندە خانەکانی شێرپەنجە شەکری گلوکۆز زیاتر بەکاردێنن بە بەراورد بە خانەی ئاسایی بەلام بەکارهێنانی شەکر نابێتە هۆکار بۆ خێراتر گەشە کردنی خانە شێرپەنجەییەکان.