فەرمانی دەستگیركردن بۆ برایەكی ئەكبەر حاجی رۆستەم دەركرا

کوردستان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 922


راچڵەكین-

بەتۆمەتی "كوشتنی دوو هاوڵاتی بەرەگەز عەرەب لەقەزای كفری" فەرمانی دەستگیركردن بۆ برایەكی ئەكبەر حاجی رۆستەم، كەسایەتی دیاری گەرمیان دەركرا.

بەگوێرەی زانیارییەكان، لایەنە ئەمنییەكانی كفری ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئەیلولی 2025 فەرمانی دەستگیركردنیان بەگوێرەی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی بۆ جمهور حاجی رۆستەم، دەركردووە كە پلەی عەمیدی خانەنشینەو پێشتر جێگری فەرماندەی لیوای 3ی پیادەی پێشمەرگە بووە. وەك كوردسات نیوز بڵاویكردووەتەوە.

هاوكات بەوتەی سەرچاوەیەك لەپۆلیسی گەرمیان بۆ میدیای نزیك لەیەكێتی، جمهور حاجی رۆستەم لەئێستادا بەرەو هەولێر هەڵاتووەو بڕیاری دەستگیركردنەكەی رەوانەی لایەنە ئەمنییەكانی ئەو شارە كراوە تا جێبەجێی بكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن