فه‌زڵ شاكر
ڕاچڵه‌كین-
دوای 9 ساڵ بێده‌نگی هونه‌رمه‌ندی ناوداری لوبنانی" فه‌زڵ شاكر" نوێترین به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی "وینك حبیب" بڵاوكرده‌وه و له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا زیاتر له 2 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌ی فه‌زڵ دڵی هه‌واداره‌كانی خۆشكردوه كه دوباره گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو كاری هونه‌ری.
له ئێستادا و به‌هۆی دیاریه‌ك كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت " پاكه‌تێك چه‌قۆ و چه‌تاڵ و كه‌وچكم به دیاری له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ هاتووه "حكومه‌تی لوبنان بڕیاری سزای 22 ساڵی بۆ ده‌ركردوه و له‌ماوه‌ی ڕابردوو به‌تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ شانه‌ی تیرۆریستی ماوه‌ی 7 ساڵ زیندانی كرا.