بۆ ساڵێك ده‌چێت هاوسه‌ره‌كه‌ی كیم جۆن ئون نادیاره
ڕاچڵه‌كین-
ونبوونی هاوسه‌ری سه‌رۆكی كۆریای باكور" كیم جۆن ئون" بۆته جێی پرسیار و ئه‌م خانمه بۆ ساڵێك ده‌چێت به ته‌واوه‌تی له چاوی میدیاكان دووره و كۆتا ده‌ركه‌وتنی له 25 ی یه‌نایری 2020 دا بوه ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی چۆته شانۆگه‌ری سامجیۆن بۆ ئه‌وه‌ی له بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت به ساڵی نوێی مانگی به‌ژدار بێت.
زانیاری زۆر له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی ئه‌م خانمه نییه و ته‌نانه‌ت به‌رواری له‌دایكبوونه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی ڕوون نییه و پێده‌چێت له‌دایكبووی نێوان ساڵانی 1985- 1989 بێت و له زانكۆیه‌كی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور خوێندویه‌تی و ئه‌مه‌ش شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه لای هاوڵاتیانی كۆریای باكور له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان بخوێنن.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌م كیم ساڵی 2009 له‌گه‌ڵ ئه‌م خانمه هاوسه‌رگیری كردوه و باس له‌وه ده‌كرێت خاوه‌نی دوو منداڵن، دیار نه‌مانی هاوسه‌ره‌كه‌ی كیم پرسیاری ئه‌وه‌ی دروستكردوه ئاخۆ ئه‌م خانمه له ژیاندا ماوه یان نا و هۆكاری ونبوونه‌كه‌ی چییه؟