لە سلێمانی خوێندکارێک لە نهۆمی سێیەمی خوێندنگەکەیەوە دەکەوێتە خوارەوە

کوردستان

17/02/2021     ژمارەی بینراو 2818

راچڵەکین-

پەیامنێری راچڵەکین رایگەیاند، لە خوێندنگەی ئامادەیی کوردستانی کچان لە شاری سلێمانی، خوێندکارێکی ١٢ی ئامادەیی لە پەنجەرەی نهۆمی سێیەمی خوێندنگەکەیەوە کەوتوەتە خوارەوە.

 یەكێك لە هاوڕێكانی ئەو خوێندكارە بە پەیامنێری (راچڵەكین)ی راگەیاندووە، چەند چركەیەك پێش رووداوەكە لەگەڵیدا بووەو پێی وتووە كە دەچێت لەقاتی سەرەوەی خوێندنگەكە كاتژمێر هەڵدەواسێت و  رەحلەیەكی لەگەڵ خۆی بردووە، بەڵام لەوێ خۆی هەڵداوەتە خوارەوە

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن