هه‌ڵوەرینی گوڵی درەختی هەمیشە سەوز تا چەند دیاردەیەکی ئاساییە؟

کشتوکاڵ

17/02/2021     ژمارەی بینراو 630

هه‌ڵوەرینی گوڵی درەختی هەمیشە سەوز تا چەند دیاردەیەکی ئاساییە؟


ڕاچڵه‌كین-

لە وەرزی بەهاردا گەشەی سەرەکی درەختی هەمیشە سەوز دەست پێ ئەکات، لق و گەڵای تازە دروست ئەکات، لە هەمانکاتدا گوڵکردن لەگەڵ گەشەی نوێدا دەست پێ ئەکات، هەر لەوکاتەدا پێشبڕکێ لە نێوان لقە تازەکان و گوڵی درەختەکە لەسەر بەدەست هێنانی خۆراکی پێویست دەست پێ ئەکات، لێرەشەوە وەرینی گوڵی درەختەکە  دەست پێ ئەکات ، چونکە گوڵ زیاتر لە هەموو بەشەکانی دیکەی درەخت خۆراکی پێویستە وە لقە تازەکان ڕێگر ئەبن لە گەشتنی خۆراکی پێویست بۆ گووڵ. سەرەتا گوڵە بچوکەکان و ئەوانەی بەهێز نین لەگەڵ ئەو گوڵانەی کە کرداری پەڕین تیایاندا ڕوی نەداوە ئەوەرن بە ڕێژەی زیاد90٠% ی گوڵەکان! باشتر وایە کرداری ئاودانی درەختەکە لەم قۆناغەدا بوەستێنرێت ، یاخود زۆر کەم بکرێتەوە .

دوای ئەوە بە چەند هەفتەیەک دوای هەڵپێکان (عقد) قۆناغێکی دی لە وەرینی بەرە بچوکەکان  ڕوو دەدات، ئەمەش هۆکاری سەرەکی پێشبڕکێی بەشەکانی درەختەکەیە لە سەر خۆراکی ئامادەکراو کە لە لایەن گەڵاو ڕەگەوە بەرهەم هاتووە، یاخود بە هۆی هۆکاری ژینگەیی نالەبارەوەیە ، یاخود بە هۆی بای بەهێز و وشکەوەیە، بەم وەرینەش دەوترێت وەرینی حوزەیرانی.

مەرج نیە تەنها لە مانگی حوزەیراندا وەرینی بەر ڕوو بدات، چونکە کاتی ڕودانی وەرینی بەر دەگۆڕێت لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دی،هەروەها دوا قۆناغ بۆ وەرینی بەر کاتی پێگەشتن و لە پێش لێکردنەوەی بەرهەمە، ئەمەش بەهۆی پێگەشتنی زۆر و بای بەهێزەوە کە تەواو پێ دەگات وبترەکان دەوەرن.

بۆیە بە شێوەیەکی گشتی بڕی ۳٪ ی گوڵی مزرەمەنیەکان بەسە بۆ پێدانی بەرهەمێکی تیجاری، وە هۆکاری وەرینی ناسروشتی چەند هۆکارێکن لەوانە:- ناڕێک و پێکی ئاودان، بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەناکاو، بای بەهێز تێکچونی هاوسەنگی ئاوی بەهۆی وشکی جەوەوە، کەمی پەینکردن و مادەی خۆراکی،توشبون بە نەخۆشی .
  

ئا: سۆران ابراهیم

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن