ئەمریكا پێداگری دەكات لەبەردەوامی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی ئیسرائیل و جیهانی عەرەبی

جیهان

18/02/2021     ژمارەی بینراو 135

راچڵەكین-

سەرۆكی ئەمریكا بەردەوامی هاوبەشیی نێوان واشنتۆن و تەلئەبیب، ئاشتیی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و قۆناغی ئاساییبوونەوەی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ-ی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیلدا تاوتوێكرد.

سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن دوای وەرگرتنی دەسەڵات لە یەكەم پەیوەندی تەلەفۆنییدا لەگەڵ بێنیامین ناتانیاهو- سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، بەردەوامی هاوبەشیی ئەمریكا-ئیسرائیل، ئاشتیی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و قۆناغی ئاساییبوونەوەی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی تاوتوێ كرد.

كۆشكی سپی بڵاویكردووەتەوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، كاتێك بایدن باسی لە پابەندی كردووە سەبارەت بە ئاسایشی ئیسرائیل، ئەوەشی خستووەتەڕوو كە بەنیازی بەهێزكردنی هاوبەشیی ئەمریكا-ئیسرائیلن بە هەموو ئاراستەكانییەوە و بە هاریكاری بەرگرییشەوە.

هەردوو سەركردە جەختیانكردەوە لەسەر گرنگیی پشتیوانیكردن لەیەكتری و راوێژی نزیك لەنێوان هەردوو وڵاتدا سەبارەت بە بابەتە ئەمنییە هەرێمییەكان بە ئێران-یشەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە ''بایدن جەختی لەسەر پشتیوانی ئەمریكا كردەوە لە قۆناغی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ئیسرائیل لەگەڵ جیهانی عەرەبی و ئیسلامییدا. ئاماژەی بەوەشكرد كە گرنگیی دەدات بە هەوڵەكانی بڵاوكردنەوەی ئاشتیی لە ناوچەكەدا، بە ئاشتیی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینیەكانیشەوە. هەردوو سەركردە دڵنیاییان دا لەبارەی ئەوەی كە درێژەدان بە هاریكاریی ستراتیجی دژ بەو ململانێیانەی لە ناوچەكەدا رووبەڕووی دەبنەوە لە بەرژەوەندی هەردوو وڵاتدایە''.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن