نیشانه و هۆكارهكانی توشبوون به زههایمهر
ڕاچڵهكین-
زههایمهر نەخۆشیەکی تەشەنەکەرە کە دەبێتە ھۆی بەردەوامی مردنی خانەکانی مێشک بە شێوەیەکی ھێواش، سەرەکترین ھۆکاری لە بیرچوونەوە و خەڵەفانە، دكتۆر ههرێم پزیشكی نهخۆشییهكانی ههناوی لهم بابهتهدا هۆكار و نیشانهكانی توشبوون به زههایمهر دهخاته ڕوو.
ھۆکاری سەرەکی توشبوون بە ئەلزەھایمەر نەزانراوە بەڵام ھۆکاری بۆماوەیی و شێوازی ژیان و پاڵنەری ژینگەیی کاریگەریان ھەیە.
ئەم جۆرە لە بەرکەوتنی مێشک چاکبوونەوە یاخود گەڕانەوە بۆ باشتر بوونی نیە، بگرە بەشێوەیەکی تەدریجی بەرەو خراپتر دەڕوات لەگەڵ ھەڵکشانی تەمەندا.
نیشانەکانی :
لە نیشانەگەلێکی سوکەوە بۆ مامناوەند و تاوەکو پەکخستنی ژیانی تایبەتی کەسەکە سەردەكێشێت.
1-لە دەستدانی یادگە
2-ناڕەحەتی لە بیرکەوتنەوەی ناونیشان و ئاخافتن
3-نەتوانینی لێکدانەوەو بەھانەدۆزینەوە
4-دوورکەوەتەنەوەی کۆمەڵایەتی
5-بێ توانای لە بڕیاردان و چارەسەری کێشەکان
6-گۆڕانی ھەڵسوکەوتی کەسیەتی و میزاج
7-زیادەگومان کردن و ڕەفتاری نەشیاو
8-لەدەست دانی بەھرە وکارامەیەکانی ژیانی وەک گۆرانی ووتن و خوێندنەوەو وێنەکێشان ھتد .. لەگەڵ پێشکەوتنی کۆرسی نەخۆشیەکەدا
9-ووڕێنەکردن و لەدەست دانی ھۆش و میز ڕانەگرتن و نەتوانینی کۆنتڕۆلی پیسایی کردن لە کۆتایی نەخۆشیەکەدا.
پاڵنەرەکان :
1- تەمەن، بە گشتی لەسەر ٦٥ ساڵانەوە
2- ھۆکاری بۆماوەیی یاخود بوونی پێشینەی خێزانی
3- کۆنیشانەی داون یان مەنگۆلی
4-ڕەگەز ،ھەرچەند جیاوازیەکی بەرچاوی نیە
5- بەرکەوتنی کەللەسەر لە ڕابردوودا
6- کەم خەوی بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ
7- شێوازی ناتەندروستی ژیان وەک وەرزش نەکردن ، قەڵەوی، جگەرەکێشان ، زەخت و شەکرە و بەرزی چەوریەکانی خوێن .
8- دابڕان لە خوێندن و گرفتی بەردەوامی کۆمەڵایەتی.